
Bochî Hatî (بۆ چی هاتی)
by Zakaria Abdulla
on Daye (2001)
بۆچی هاتی تابزانی کە من چۆنم
هاتوی دوو دڵ گوایە ڕاگۆڕەکەی کۆنم
بۆچی هاتی تابزانی کە من چۆنم
هاتووی دوو دڵ گوایە ڕاگۆڕەکەی کۆنم
بۆچی هاتوی لەم غوربەتە چیت لێم ئەوێ
هاتووی ڕاڕای کەسێکی ترم خۆش دەوێ
لێم دووربە تۆ شەونمێ بووی گوڵت جێهێشت
فرمێسک و خوێنی زۆریشت بە چاوما ڕێشت
ئەوەی جارێ دڕکی ئاشقی بە دڵدا چێ
بەلای هەموو کۆڵێ جوانیشدا ناچێ
بۆچی هاتووی تا زامی کۆن بکولێنیتەوە
هاتووی دیسان دڵ لە تاوت بتڵێتەوە
دوو بەهارە لە تۆ ونم , لەمن ونی
دوو بەهارە من بێ تۆمە ٫ دوو بەهارە تۆ بێ منی
بۆچی هاتی تابزانی کە من چۆنم
هاتوی دوو دڵ گوایە ڕاگۆڕەکەی کۆنم
بۆچی هاتی تابزانی کە من چۆنم
هاتوی دوو دڵ گوایە ڕاگۆڕەکەی کۆنم
بۆچی هاتی تابزانی کە من چۆنم
هاتووی دوو دڵ گوایە ڕاگۆڕەکەی کۆنم
بۆچی هاتوی لەم غوربەتە چیت لێم ئەوێ
هاتووی ڕاڕای کەسێکی ترم خۆش دەوێ
لێم دووربە تۆ شەونمێ بووی گوڵت جێهێشت
فرمێسک و خوێنی زۆریشت بە چاوما ڕێشت
لێم دووربە تۆ شەونمێ بووی گوڵت جێهێشت
فرمێسک و خوێنی زۆریشت بە چاوما ڕێشت
Song Comments
Must have JavaScript enabled to comment.On Bochî Hatî (بۆ چی هاتی) by Zakaria Abdulla